خۆپارێزی و چارەس

Home  /    Newsletter /  

خۆپارێزی و چارەسەری قژ هەڵوەرین

قژ بریتیە لە تاڵێکی پڕۆتین کە لە کونە وردەکانی پێستەوە گەشە دەکات جگە لە ناولەپ و بنی پێی. خانە کۆنەکانی قژ کە لە ڕێگەی پێستەوە بۆ دەرەوە پاڵیان پێوە دەنرێ بە گشتی ١٠٠-١٥٠ تاڵە قژ لە ڕۆژێکدا هەڵدەوەرن. مەزەندەکردنەکە بەوە پێوراوە کە تا چ ئاستێک قژ لە سەری کەسێکدا تەنک بۆتەوە، هەڵوەرینی قژ لە سەری مرۆڤدا بە شێوەیەکی مەترسیدار دەسپێدەکات ئەگەر هەڵوەرینەکە لە ١٥٠ تاڵە قژ زیاتر بوو لە ڕۆژێکدا.

نیشانەکانی وەرینی قژ بریتین لە هەڵوەرینی قژ بە شێوەی پەچە بەزۆری بە شێوەی بازنەیی ڕوودەدات، قژ هەڵوەرین، برینەکانی پێست و پەڵە. لە هەڵوەرینی قژی نێردا، هەڵوەرین و تەنکبوونەوە لە نێوچەوان و تاجی سەر دەست پێدەکات ئەمەش یان تەنک دەبێتەوە یان هەڵدەوەرێت. هەڵوەرینی قژ لە مێینە لە بەشی پێشەوە و دواوەوە ڕوودەدات. یەکەم نیشانەکانی تەنکبوونەوەی قژ کە زۆرجار مرۆڤەکان هەستی پێدەکەن بریتین لەهەڵوەرینی  مووی زیاتر لە ئاسایی کە لە شانە بەجێدەهێڵرێت دوای شانەکردن یان هەڵوەرینی قژی زیاتر دوای بەکارهێنانی شامپۆ.

هۆکاری هەڵوەرینی قژ:

1. فشار

2. هۆرمۆنەکان

3. کەمی ماددە خۆراکیەکان( ڤیتامین دی ٣، ڤیتامین بی ١٢، ئاسن، بایۆتین )

4. هەوکردنەکان

5. دووگیانی

6. زیان گەیاندن بە قژ لە ڕێگەی ( گەرمکردن و گۆڕانی ڕەنگ و بەکارهێنانی ماددەی زیانبەخش لە قژ )

7. دەرمانەکان

8. سووتاوی

9. برینداربوون، و تیشکی ئێکس

10. جیناتی باوان

11. نەخۆشی بەرگری خۆدکاری

12. دەرمانی فشار و دەرمانی ڕێگری منداڵبوون

13. ڕێکارەکانی جوانکاری

چارەسەری خۆپارێزی بۆ قژ:

1. گرینگیدان بە قژ بە پاک ڕاگرتنی دەسپێدەکات.

2. دوور بکەوەرەوە لە شامپۆ و کرێمە توندەکان کە گۆگردات و ئەلکهولیان تێدایە.

3. بەرهەمە مامناوەندەکانی قژ بەکاربهێنە کە بە تایبەتی بۆ جۆری قژت دروستکراون.

4. بەکارهێنانی شانە بۆ ماوەیەکی درێژ یاخود بەکارهێنانی زۆر توند دەبێتە هۆی شکان زیان گەیاندن بە قژ.

5. ڕۆژانە دوو جار قژت شانە بکە و هەرگیز قژی تەڕ شانە مەکە.

6. دوور بکەرەوە لە ڕەنگکردنی قژ و ئوتوکردنی.

7. ڕێجیمکردنی زۆر دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ.

8. کەمی ڤیتامین دەبێتە هۆی ئەوەی قژ تەنک و شکاو و وشک بێت.

9. خۆراکی تەندروست بخۆ کە دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینەکان (زینک، بایۆتین، ڤیتامین c، ئاسن، ڤیتامین d، پرۆتین).

پێنج باشترین چارەسەر بۆ قژ و پێستی سەر

· پلازمای دەوڵەمەند بە پلاکت

·  دەرزی لێدانی ڕاستەوخۆی سەر

· چارەسەری لەیزەری ڕووناکی کەم

·  چاندنی قژ

· دەرمان

 

چارەسەری پلازمای دەوڵەمەند بە پلاتلێت خوێنی کەسێک دەکێشرێت و تاقیکردنەوەی لەسەر دەکرێت و دەرزی

لێدەدرێت بۆ پێستی سەر. پێدەچێت دەرزی دەوڵەمەند بە پلاتلێت گەشەی سروشتی قژ دەستپێدەکات و دەیهێڵێتەوە بە زیادکردنی ڕۆیشتنی خوێن بۆ تاڵەکانی قژ کە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی ئەستووربوونی قژ.

 

لە چارەسەری دەرزی لێدانی ڕاستەوخۆی سەری کەسێک دەرزی ڤیتامین و کانزا و کۆکتێلی ترشە ئەمینیەکانی پێدەدرێت کە پێویستن بۆ گەشەکردنی قژ بۆ ناو پێستی سەر. ئەو جۆرە چارەسەرە بۆ قژ کۆنتڕۆڵی ئەو هەوکردنە بچووکە دەکات کە لە دەوری تاڵەکانی قژدان کە بەرپرسن لە هەڵوەرینی قژ، بەم شێوەیە دەتوانێت هەڵوەرینی قژ بوەستێنێت.

 

چارەسەری قژی لەیزەری ڕووناکی کەم کە چارەسەرێکی مۆدێرن و بێ نەشتەرگەرییە بۆ هەڵوەرینی قژ کە ڕووناکی لەیزەر بەکاردەهێنێت بۆ هاندانی گەشەی خانەکان و بەهێزکردنەوەی تاڵەکانی قژ.

 

چاندنی قژ ٢ جۆری هەیە:

 

 ١.دەرهێنانی یەکەی فۆلیکۆلار: شریتی پێست کە تاڵەکانی مووی تێدایە لە پشتی سەر لادەبرێت. پاشان تاڵە مووەکان لە شریتی پێستەکە دەردەهێنرێن و دەخرێنە ناو شوێنی چاندنەوەی قژ.

 

٢.چاندنی یەکەی فۆلیکۆلار: هاوشێوەی شێوازەکەی تر، تاکە تاڵەکانی قژ لە پشتی سەری لادەبرێن بەبێ ئەوەی شریتێکی پێست لاببرێن. پاشان تاڵە مووەکان دەخرێنە ناو شوێنی چاندنەوە.

 

 

 

2023-04-01 00:00:00