هەرکەسێک تووشی هەڵامەت بوبێت، لەبارەی هەوکردنی توندی سەرەوەی سنگ دەزانێت. هەوکردنی توندی سەرەوەی سنگ هەوکردنێکی درمیە لە بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسەدان. کە ئەم ئەندامانە لەخۆ دەگرێت لووت، قوڕگ و بۆرییەکانی هەناسە. هەوکردنی لووت کە بە هەڵامەت ناسراوە، ناسراوترین جۆری ئەو هەوکردنەیە. لە لایەکی ترەوە ئەنفلۆنزا هەوکردنی سەرەوەی سنگ نییە چونکە هەوکردنێکی سیستەمییە کە کاریگەری لەسەر هەموو جەستەت هەیە. هەوکردنی سەرەوەی سنگ لە باوترین نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانە و بەزۆری کاریگەری لەسەر لووت و قوڕگ دەبێت. تا ٣ هەفتە دەمێنێتەوە و بە شێوەیەکی گشتی پێویستی بە چارەسەری پزیشکی نییە. ساڵانە ئەم جۆرە هەوکردنە کاریگەری لەسەر ملیۆنان کەس هەیە. بەزۆری بەهۆی ڤایرۆسەوە دروست دەبێت بەڵام دەکرێت بەهۆی بەکتریاشەوە دروست ببێت. زۆربەی خەڵک لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا لەم نەخۆشییە چاک دەبنەوە، بەڵام هەندێکیان تووشی ئاڵۆزی نەخۆشییەکە دەبن کە پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی هەیە. کاریگەری بەکتریا تەنیا دەبێتە هۆی 15%ی حاڵەتەکانی هەوکردنی قوڕگ. کاتێک کەسێک نەخۆشە و دەپژمێت یان دەکۆکێت بەبێ ئەوەی لووت و دەمی داپۆشێت، دڵۆپە ڤایرۆساوییەکان دەچێتە ناو هەوا. کاتێک مرۆڤەکان لە ناوچەیەکی داخراو یان قەرەباڵغ بن، وەک لە نەخۆشخانەکان، دامەزراوەکان، قوتابخانەکان و هتد.
کێ لە مەترسیدایە بۆ تووشبوون بە هەوکردنی سەرەوەی سنگ؟
· ئەگەر سیستەمی بەرگری لەشت لاواز بوو.
· ئەوانەی جگەرە دەکێشن.
· ئەوانەی دەرمانی کۆرتیزۆل بەکاردەهێنن، وەکو پرێدنیسۆن.
نیشانەکانی نەخۆشی هەوکردنی سەرەوەی سنگ:
· کۆکە
· ئاوی لووت
· ئاوسانی گەروو
· گیرانی لووت
· ژانەسەر
· تا
· فشاری دەموچاو
· پژمین
· شەکەتی
زۆرجار نیشانەکان لە ماوەی ٣ ڕۆژدا لە دوای بەرکەوتن دەست پێدەکات. بە شێوەیەکی باو لە نێوان ٧ بۆ ١٠ ڕۆژ دەمێننەوە. بەڵام هەندێک جار نیشانەکان دەتوانن تا ٣ هەفتە بەردەوام بن.
چۆن چارەسەری بکەیت؟
چارەسەر زیاتر بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان بەکاردەهێنرێت. بەڵام هەندێک کەس سوودمەند دەبن لە بەکارهێنانی دەرمانی کۆکە و ڤیتامین سی و زینک بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان یان کورتکردنەوەی ماوەی نیشانەکان.
لە هەندێک حاڵەتدا، ڕەنگە چارەسەری دیکەش پێشنیار بکرێت: سپرەی لووت دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی وەک کۆکە و گیرانی لوت. هەروەها لەوانەیە لەگەڵ دژە هیستامینەکان تێکەڵ بکرێن بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان.
· هەڵمژینی هەڵم و غەرغەرەکردن بە ئاوی خوێ ڕێگەیەکی سەلامەتن بۆ ڕزگاربوون لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە.
· دەرمانی ئازارشکێن وەک ئەسیتامینۆفین (Tylenol) و دەرمانی دژە هەوکردنی ناستیرۆید (NSAIDs) دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی تا و ئازار .
لە زانستی پزیشکی و دەرمانسازیدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کاتێک هەوکردنی بەشی سەرەوەی سنگت هەبوو بەتایبەتی لە وەرزی زستان تا هاوین، دژە بەکتریا ( Antibiotic ) بەکار نەهێنیت چونکە چارەسەری ناکات و تەنانەت حاڵەتەکە خراپتر دەکات. جگە لەوەش بەکارهێنانی دژە بەکتریا بەبێ کەسێکی پسپۆڕی چاودێری تەندروستی مەترسی بەرگری دژە بەکتریا زیاد دەکات.
چۆن دەتوانرێت ڕێگری لە هەوکردنی سەرەوەی سنگت بکرێت؟
· باشترین پاراستن لە هەوکردنی سەرەوەی سنگ دەستشۆردنی زۆرە بە ئاو و سابون. شۆردنی دەستەکان بەرکەوتن بە دەردراوەکان کەمدەکاتەوە کە دەتوانن هەوکردن بڵاوبکەنەوە.
· دوورکەوتنەوە لە پەیوەندی نزیک لەگەڵ ئەو کەسانەی کە نەخۆشن.
· سڕینەوەی ئەو شتانەی کە دەکرێت کەسی تووشبوو دەستیلێدابێت وەکو کۆنتڕۆڵی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و مۆبایل و دەسکی دەرگاکان.
· داپۆشینی دەم و لووتت ئەگەر نەخۆش بوویت.
· مانەوە لە ماڵەوە ئەگەر نەخۆش بوویت.