ChatGPT چیــیــــــ

Home  /    Newsletter /  

ChatGPT چیــیــــــــــــــــــــە و چــــــــــــــــــۆن دەتوانێت سوودی بۆت هەبێــــــــــــــــــــــــــت؟

وسام عبدالعزیز قادر، ٢٠١١

، ٢٠٢٢ChatGPT

چاتبۆتەکان (Chatbots) لەم ساڵانەی دواییدا زیاتر کەوتنە بەردەستی خەڵك وەک ڕێگەیەک بۆ بازرگانەکان بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئۆتۆماتیکی کڕیاران لە ڕێگەی پرۆگرام و ماڵپەڕەکانی نامە ناردن. چەمکی چاتبۆت دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی سەدەی بیستەم.

یەکێک لە باشترین و نوێترین چاتبۆتەکان بریتییە لە ChatGPT. مۆدێلێکی زمانی زیرەکی دەستکردە (AI) کە لەلایەن کۆمپانیای OpenAI داهێنراوە بە ئامانجی وەڵامدانەوەی هاوشێوەی مرۆڤ بۆ هەرجۆرە پرسیار و زانیاریەک  کە بەکارهێنەر لێیدەپرسێت. دەتوانرێت بۆ مەبەستی گفتوگۆ بەکاربهێنرێت، وەک پرۆگرامەکانی یاریدەدەری مرۆڤ، بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆی چاک و سەرنجڕاکێش لەگەڵ بەکارهێنەران. ئەم مۆدێلە داهێنرا لەسەر بنەمای بابەتێک کە لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن هەندێک لە توێژەرانی کۆمپانیای گوگڵەوە بڵاوکراوەیەوە.

یەکەم وەشانی ChatGPT  لە ٣٠/١١/٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە و کۆتا وەشانی تا ئێستای (ڕێکەوتی ٢٠/٣/٢٠٢٣) لە ١٤/٣/٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە، بەڵام نابێت لەبیرمان بچێت کە OpenAI وەشانی نوێتریش بڵاودەکاتەوە هەرکاتێ زیاتر بەرەوپێشیان برد.

ChatGPT بە بەکارهێنانی کۆمەڵە داتایەکی گەورەی جۆری نووسراو ڕاهێنرا. ئەو داتایانەی کە بۆ ڕاهێنانی ChatGPT بەکاردێت سەرچاوەی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، لەوانە کتێب و توێژینەوەی زانستی و ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی.

ChatGPT دەتوانێت وەڵامی پرسیاری جۆراوجۆر بداتەوە لەسەر چەندین بابەتی جیاواز. هەندێک لە باوترین ئەو پرسیارانەی کە خەڵک لە ChatGPT دەیکەن بریتین لەمانەی خوارەوە:

١. پرسیار دەربارەی زانیاری گشتی: وەکو پرسیار لەبارەی مێژوو و زانست و جوگرافیا و بابەتگەلێکی تری هاوبەش.

٢. پرسیاری کەسی: خەڵک داوای ئامۆژگاری و زانیاری لە ChatGPT دەکەن دەربارەی خۆیان، وەک چۆن مامەڵە لەگەڵ کێشەیەکی کەسی بکەن یان چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی تواناکانیان.

٣. خۆشی و کات بەسەربردن: بەکارهێنەران دەتوانن داوا لە ChatGPT بکەن کە نوکتە و قسەی خۆشیان بۆ بڵێت، یان پێشنیار بۆ فیلم و بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان پێشکەش بکات.

٤. ڕووداوەکان: ChatGPT دەتوانێت زانیاری لەسەر ڕووداوەکان لە سەرانسەری جیهان پێشکەش بکات.

٥. پێشنیاری بەرهەم و خزمەتگوزاری: بەکارهێنەران دەتوانن داوای پێشنیار لە

ChatGPT بکەن سەبارەت بە

بەرهەمەکانی بازاڕ و خزمەتگوزارییەکانی وەک چێشتخانە و هۆتێل و شوێنی بازاڕکردن.

٦.زمان و وەرگێڕان: ChatGPT دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە وەرگێڕانی زمان و فێربوونی زمان و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان سەبارەت بە ڕێزمان و وشەسازی.

٧.نووسینی ئیمەیڵ و ڕاپۆرت و تەنانەت وتار .

٨. پێدانی لینکی ماڵپەڕ و داواکردن لە ChatGPT کە پوختەیەکت بۆ بنووسێت دەربارەی ئەو نووسراوەی لەو ماڵپەڕە دانراوە.

٩. پرۆگرامکردنی کاری سادە بۆ ئەوانەی پرۆگرامسازی دەکەن.

ئەم بابەتە ئامادەکراوە تەنها بە پرسیارکردنی ئەم پرسیارانەی خوارەوە لە ChatGPT و لێکدانی وەڵامەکان دوای ئەوەی لێیەوە وەرگیراون (لە زمانی ئینگلیزیەوە وەرگیراوە، چونکە تا ئیستا زمانی کوردی ناتوانی بەباشی بەکاربێنێ):

١. کورتەیەکم دەربارەی مێژووی چاتبۆت پێ بدە.

٢. ئایا تۆ چاتبۆتی؟

٣. کەی خرایتە بەردەرست؟

٤. چۆن ڕاهێنانت پێکرا؟

 باوترین ئەو پرسیارانە چین کە لێت دەکرێت؟

 

 

2023-04-01 00:00:00