احمد عدنان فرحان، ٢٠١٥
خوێندنەوە زیاترە لە هەڵبژاردنی کتێبێک یان بابەتێک و خوێندنەوەی. بۆ ئەوەی وشەیەک لات مانادار بێت، پێویستە توانای خوێندنەوەت هەبێت و لە وشەکەش تێبگەیت. بۆ ئەوەی مێشکمان بە باشی کار بکات و بیرۆکەی نوێ پەرەپێبدات، پێویستە هان بدرێت.
خوێندنەوە بە تەرکیزەوە یەکێکە لە ئاسانترین ڕێگاکان بۆ بەهێزکردنی مێشکت. نزیکەی هەموو کەسێکی بەناوبانگ ڕۆژانە دەخوێنێتەوە، چونکە دەزانن زانین کلیلی سەرکەوتنە.
کەواتە بۆچی خوێندنەوە گرنگە بۆ بەهێزکردنی مێشکت؟
بۆ ئەوەی باشتر لەوە تێبگەیت کە دەیخوێنیتەوە، دەبێت ئارامیت هەبێت. ئەمەش بە یەکێک لە باشترین کارەکان دادەنرێت کە دەتوانیت بیکەیت بۆ بەهێزکردنی مێشکت. زۆرجار ئەو کەسانەی دەخوێننەوە، کەمتر یادەوەرییەکانیان لەدەست دەدەن بە بەراورد بەوانەی ناخوێننەوە. هەروەها یارمەتیت دەدات شتت لەبیربێت و تەرکیزت هەبێت.
بۆچی خوێندنەوە گرنگە بۆ باشترکردنی توانای قسەکردن و نووسینت؟
زانینی وشەسازییەکی فراوان دەتوانێت یارمەتیت بدات لە باشترکردنی تواناکانی قسەکردن و نووسینت لە ژیانی تایبەتی خۆت و لە شوێنی کارەکەتدا.
وتاربێژان و نووسەران ئەرێنیتر دەکات و یارمەتیان دەدات بە ڕوونی مەبەستەکانیان دەرببڕن. خوێندنەوە یارمەتیدەرمانە بۆ ئەوەی فێربین چۆن شتەکان لە ڕوانگەی نووسەرە جیاوازەکانەوە ببینین، ئەمەش یارمەتیمان دەدات بتوانین بنوسین لەسەر بابەتی جۆراوجۆر. تێگەیشتن لە بابەتەکە و ڕێگەدان بە چەسپاندنی لە مێشکماندا زۆر گرنگە.
خوێندنەوە بۆ نەهێشتنی فشاری دەروونی زۆر پێویستە. دەتباتە شوێنێکی جیاواز. ئەو کەسانەی ئەدەب یان ڕۆمان دەخوێننەوە دەبێت زۆر تەرکیز بکەن، ئەمەش ڕێگری دەکات لە سەرقاڵبوونیان بە شتی تر. ئەمەش لە ناوەوە ئارامیان دەکاتەوە و تەندروستییان بە گشتی باشتر دەکات.
بۆچی خوێندنەوە پێویستە بۆ پەرەپێدانی بیرکردنەوەت؟
خوێندنەوە وەک تۆڕی جاڵجاڵۆکە وایە، ئەوەی پێشتر دەتزانی بەو شتانە دەبەستێتەوە کە تازە فێربوویت و یارمەتیت دەدات بیرۆکەی نوێ پەرەپێبدەیت. کاتێک بیر لە خەونەکانت دەکەیتەوە، ئەیانهێنیتە دی. هەروەها یارمەتی مرۆڤ دەدات لە تێگەیشتن لە کەسانی دیکە و ناڕەحەتییەکانیان..خوێندنەوە خوویەکی باشە کە پێویستە خوێندکار و هەموو کەسێکی تر ڕابێت لەسەری. خوێندنەوە کات و ئارامگری دەوێت، بەڵام ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ بەهێزکردنی مێشکت و بنیاتنانی توانای مەعریفیت.
خوێندنەوە گرینگە چونکە وا دەکات تێگەیشتووتر و زاناتر و داهێنەرتر بیت. خوێندنەوە یارمەتیت دەدات زیاتر دەربارەی بابەتێک بزانیت و بیرۆکەی ڕوونتر بەدەست بهێنیت کە باسی چی دەکات. خوێندنەوە یەکێکە لە ئاسانترین ڕێگاکان بۆ ئەوەی مرۆڤەکان کاتێکی خۆش بەسەر ببەن. هەروەها دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەرەنگاربوونەوەی خەمۆکی، کە دەتوانرێت کەم بکرێتەوە بە ڕاهاتن لەسەر خوێندنەوە. کتێبی گەشەپێدانی خود، ڕۆمان، بابەت و کتێبی ناخەیاڵی هەموویان یارمەتیدەرن لەم کارەدا..
لێرەدا چەند ڕێگایەک دەخەینەڕوو کە خوێندنەوە دەتوانێت ژیانت باشتر بکات، و پێویستە سوودیان لێ وەربگریت:
· دەتکاتە وتاربێژێکی باشتر.
· تێگەشتنت باشتر دەکات و وات لێ دەکات لە هەستی کەسانی تر تێبگەیت و بتوانیت لە بەرامبەر فکرە چەقبەستووەکان بووەستیتەوە. هەروەها فشار و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە.
· یارمەتی فێربوونی وشەی نوێت دەدات و بیرکردنەوەت دەوروژێنێت و متمانە بەخۆبوونت زیاد دەکات.
· لێدانی دڵ هێواش دەکاتەوە و ماسولکەکان خاو دەکاتەوە.
· مرۆڤە بەتەمەنەکان لە لەدەستدانی زاکیرە دەپارێزێت.
· یارمەتیت دەدات باشتر بخەویت.