هەرێم هوشیار عبدالفتاح، ٢٠٠٥
کریپتۆگرافی شێوازێکە بۆ پاراستنی زانیاری و پەیوەندییەکان لە ڕێگەی بەکارهێنانی کۆدەکانەوە بۆ ئەوەی تەنها ئەو کەسانە بتوانن بیخوێننەوە و زانیاریەکانی ناوی وەربگرن بۆیان دانراوە.
وشەی "کریپتۆگرافی" لە زمانی یۆنانی وشەی "کریپتۆس"ەوە وەرگیراوە کە بە واتای شاراوە دێت. پێشگرەکەی "crypt-" بە واتای "شاراوە" دێت، پاشگری "-graphy"یش کورتکراوەی "نووسین"ە. سەرچاوەی کریپتۆگرافی بەزۆری لە نزیکەی ساڵی ٢٠٠٠ پێش زایین دەگەڕێتەوە. لەگەڵ بەکارهێنانی هیرۆگلیفی میسری. یەکەم بەکارهێنانی ناسراوی نامەی شاراوەی مۆدێرن لەلایەن جولیۆس قەیسەرەوە بوو (١٠٠ پێش زایین تا ٤٤ پێش زایین)، کە متمانەی بە نێردراوەکانی نەبوو لەکاتی پەیوەندیکردن لەگەڵ بەرپرس و ئەفسەرەکانیدا.
بە وشەیەکی سادە کریپتۆگرافی بریتییە لە زانستی ئاسایشیی زانیاری یان هونەر و زانستی نووسینی نهێنی. وە ئەو تاکانەی کە کار لەم بوارە دەکەن بە کریپتۆگرافەر ناسراون.
لە سیناریۆی بنەڕەتی پەیوەندیدا، وا دائەنێین کە یاری نێوان سێ لایەنە:
· نێرەرێک (بۆ نموونە باڵیۆزخانە).
· وەرگرێک (بۆ نموونە، فەرمانگەی حکومی).
· نەیارێک (یان هاکەرێک، بۆ نموونە سیخوڕێک).
ڕێگەیەکی باش بۆ تێگەیشتن لە تایبەتمەندییەکانی ئەو کردارەی کە باسی دەکەین ئەوەیە کە سەیری یەکێک لە سەرەتاییترین فۆرمەکانی ناسراوی کریپتۆگرافی بکەین. دەتوانرێت تیرەی Scytale وەک یەکێک لە کۆنترین کلیلی نامەی شاراوەی کلاسیک سەیر بکرێت کە تێیدا پشتێنەی نێردراوی یۆنانی کۆن لە چەرم پێکهاتبوو کە لە پشتەوەی پیتەکان نووسرابوو. سەرەتا وا دیار دەکەوت کە هیچ مانایەکیان نەبێت، بەڵام دەتوانرا نامەیەکی شاراوە بخوێنرێتەوە ئەوکاتەی پشتێنە چەرمەکە بە دەوری دارێک خول بدرێت کە تیرەکەی بۆی گونجاوبێت.
لەو سەردەمەدا بەکارهێنانی نامەی نهێنی بە تەنها بۆ مەبەستی سەربازی بەکاردەهات. بەڵام بیرۆکەکە ئەوەیە کە هەرچەند هەوڵی پاراستنی نهێنیەکانت بدەیت نەیارەکانت لە کۆتاییدا ناوەڕۆکی بابەتەکان ئاشکرا دەکات، هەر لەبەر ئەوەشە ئەو جۆرە سیستەمانە پێویستیان بە نوێکردنەوە و گۆڕانکاری بەردەوام هەیە.
لەم دواییانەدا کریپتۆگرافی بووەتە گۆڕەپانی جەنگی هەندێک لە باشترین بیرکاریزان و زانایانی کۆمپیوتەر لە جیهاندا. چونکە ئیتر ئامێرێکی بەرجەستە نییە، ئێستا بەرنامەکانی کۆمپیوتەر بۆی بەکاردەهێنێت. بۆ نموونە توانای هەڵگرتن و گواستنەوەی زانیاری هەستیار بە شێوەیەکی پارێزراو
سەلماندوویەتی کە هۆکارێکی گرنگە بۆ سەرکەوتن لە شەڕ و بازرگانیدا. لە زانستی کۆمپیوتەردا، کریپتۆگرافی ئاماژەیە بۆ زانیاری و تەکنیکەکانی پەیوەندی پارێزراو کە لە چەمکە بیرکارییەکان و کۆمەڵێک ئاماری بنەمادار بە یاساکانەوە وەرگیراون کە پێیان دەوترێت ئەلگۆریتم بۆ گۆڕینی پەیامەکان بە شێوەیەک کە شیکردنەوەیان قورسە.
ئەم ئەلگۆریتمانەی دیاری کراون بۆ دروستکردنی کلیلی کریپتۆگرافی، واژۆکردنی دیجیتاڵی و پشتڕاستکردنەوە بەکاردەهێنرێن بۆ پاراستنی نهێنی داتا، گەڕان بە ئینتەرنێت و پەیوەندییە نهێنییەکانی وەک مامەڵەی کارتی بانکیی و ئیمەیڵ.
کریپتۆگرافی پەیوەندییەکی نزیک بە پابەندبوون بە ڕێکارەکانی کریپتۆلۆجی و شیکاری کریپتۆگرافیەوە هەیە. تەکنیکەکانی وەک مایکرۆدۆت، تێکەڵکردنی وشەکان لەگەڵ وێنە و ڕێگاکانی تری شاردنەوەی زانیاری لە کۆگا یان گواستنەوەی زانیاری لەخۆدەگرێت. بەڵام لە جیهانی ئەمڕۆدا کۆمپیوتەر باوی خۆی هەیە، کریپتۆگرافی زۆربەی کات پەیوەستە بە تێکەڵکردنی دەقی سادە (دەقی ئاسایی، هەندێکجار بە دەقی ڕوون ناودەبرێت) بۆ دەقی کۆد کە پەیامە شاراوەکەیە (پرۆسەیەک کە پێی دەوترێت کۆدکردن)، پاشان دووبارە گەڕانەوە بۆ دەقی ئاسایی کە بە (هەڵگەڕانەوەی کۆد) ناسراوە.